لە ئەندەنوسیا دوای تەقینەوەی گڕکانی لیوتۆبی بەرپرسانی باڵا هۆشدارییان دا.
گڕکانی لیوتۆبی لە پارێزگای نۆسا تێنگارای ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا جارێکی دیکە تەقیەوە و تا ٥ کیلۆمەتر خۆڵەمێشی ڕشتەوە.
سەنتەری گڕکان و کەمکردنەوەی کارەساتی جیۆلۆجی ئەندەنۆسیا رایگەیاندووە، بەرزترین ئاستی ئاگاداری لە فڕۆکەوانیدا دراوە.
لە تەقینەوەکەدا کە کاتژمێر ١٠.٤٨ بەکاتی ناوخۆ روویدا، خۆڵەمێشەکە بەرەو ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوا و باکووری گڕکانە بڵاوبووەتەوە.
چوونەوە بۆ دەوروبەری گڕکانەکە قەدەغە کرا و هەروەها داوا لە فڕۆکەکان کرا کە ئامادەکاری بۆ هەوری خۆڵەمێش بکەن کە دەتوانێت گەشتەکان پەک بخات.
درەنگانی شەوی یەکشەممە گڕکانی لیوتۆبی تەقیەوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا و ٦٣ کەسیش برینداربوون و ٤ هەزار دانیشتووی دیکەش ئاوارەبوون. هەوری گەرم و کەرەستەی گڕکانەکە سەدان خانوو و باڵەخانەیان وێران کرد و ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
لیوتۆبی کە بەرزییەکەی ١٥٨٤ مەترە، یەکێکە لە ١٢٧ گڕکانە چالاکەکانی ئەندەنوسیا. ئەم وڵاتە بە درێژایی ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن هەڵکەوتووە و زۆرجار چالاکیی گڕکانەکان بەخۆیەوە دەبینێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی شاتی لە رۆژئاوای شاری غەززە کە پەنابەرانی فەلەستینی لەوێ بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی زریانی یینشینگەوە لانیکەم ١٦٠ هەزار کەس لە سەرانسەری فلیپین چۆڵکراون کە پێشبینی دەکرێت لە وڵات کاریگەر بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٥٦١ کەسیش بریندار بوون.
لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.